وەکوو کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات-ژنێڤ ڕۆژی یەکشەممە 19ی فێڤریە میوانداریمان لە بەڕیز پڕۆفیسۆر عەباس وەلی کرد و کۆڕێکمان بۆ بەڕێزیان گرت و لەو کۆڕەدا بەڕێزیان بیر و ڕای خۆیان سەبارەت بە شۆڕشی ژینا دەربڕی و سپاسێکی تایبەتیان لێ دەکەین کە ئەو زەحمەتەیان کێشا و لەو کۆڕەدا بەشدار بوون.
لە بەشی دوەەمدا، لە لایەن کومیتەی کوردی ڕۆژهەڵات-ژنێڤ، دوکتور بابان ئەلیاسی وتارێکیان پێشکەش کرد.
و لە کۆتاییدا هەر دوو بەڕێزیان وەڵامی پرسیاری بەشداربووانیان دایەوە.

