٢١ی شوبات (٢ی ئازار) لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستنیشانکرا. ناونانی ئەم ڕۆژە لە کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆ لە ساڵی ١٩٩٩ بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەمەجۆریی زمانەوانی و کولتووری ئەنجامدرا. بەهۆی گرنگیی زۆری، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ٢٠٠٨ی وەک ساڵی نێودەوڵەتی زمانەکان ناساند.
مێژوو:
هۆکاری ناونانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە لە ساڵی ١٩٥٢ خوێندکارانی زانکۆ جۆراوجۆرەکانی شاری داکای پایتەختی بەنگلادیش ئەمڕۆ، کە ئەوکات ناوی پاکستانی ڕۆژهەڵات بوو و هێشتا سەربەخۆ نەبوو، بە خوێندکارانی زانکۆکەشەوە لە داکا و قوتابخانەی پزیشکییەکەی، هەوڵیدا زمانی بەنگالی وەک زمانی دووەمی پاکستان (تەنیشت زمانی ئوردو) بە نیشتمانی بکات، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی لەم شارەدا ئەنجامدا. دوابەدوای ئەم جموجۆڵەی خوێندکارەکان پۆلیس تەقەیان لێکردن و بەشێکیان کوشت. دوای سەربەخۆیی وڵاتی بەنگلادیش لە پاکستان و لەسەر داوای ئەم وڵاتە، بۆ یەکەمجار و لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩، یونسکۆ ٢١ی شوبات (یەکسانە بە دووەم و هەندێکجاریش سێیەمی مانگی ئازار)ی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناوزەد کرد، و… لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە ئەم ڕۆژە لە زۆربەی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و بەرنامەی پەیوەست بەم ڕۆژە هەیە.
- AKR Geneve
- 21/02/2024
- 0 Comments
- 328 Views

